ئینفانتینۆ: بەبێ ترەمپ میوانداریکردنی مۆندیال لە ئەمریکا ئەستەم بوو

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان ڕایگەیاند، کە ڕێکخستنی جامی جیهانی 2026 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەبێ دەستپێشخەری و بەشداریکردنی دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کارێکی ئەستەم بوو ڕووبدات.

ئینفانتینۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری مەکسیکۆ سیتی، بەر لە دەستپێکی مۆندیال کە بە هاوبەشی لە نێوان ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت، جەختی لەوە کردەوە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ترەمپدا هەیە و لە ئێستادا و لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بەشێوەیەکی زۆر نزیک پێکەوە کار دەکەن.

سەرۆکی فیفا ئاماژەی بەوە کرد، ترەمپ دەستبەجێ گرنگی و کاریگەری مۆندیالی بۆ ئەمریکا بۆ دەرکەوتووە و ڕاستەوخۆ فەرمانی بە دارودەستەکەی کردووە هاوکاری و پشتیوانی پێویست پێشکەش بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕێگرییکردن لە هاتنەژوورەوەی عومەر ئارتن، ناوبژیوانە سۆماڵییەکە بۆ ناو خاکی ئەمریکا، ئینفانتینۆ ئەو ڕووداوەی بە شتێکی ئاسایی وەسفکرد، بەڵام جەختی کردەوە فیفا ناتوانێت کۆنتڕۆڵی هەموو شتێک بکات.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا