ئەمڕۆ گەرمتر دەبێت و سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن؛ پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ و سبەی
ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و دوای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەمڕۆدا، پێشبینی دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە بکات.
کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنجشەممە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-06-2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ لە شارەکان
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بۆ سبەی هەینی
بۆ سبەی هەینی 12-06-2026، ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت. خێرایی با کەمێک کەمدەبێتەوە بۆ 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. خاڵی هەرە دیاری کەشوهەوای سبەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمایە بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
2 کاتژمێر پێش ئێستا