وەزیری دادی عێراق: کار بۆ بەڵگەکردنی تاوانە تیرۆریستییەکان دەکەین
وەزیری دادی عێراق، ڕایگەیاند، هەوڵە یاسایی و دامەزراوەییەکانیان بۆ بە بەڵگرکردنی تاوانە تیرۆریستییەکان کە بەرامبەر گەلی عێراق ئەنجامدراوە، بەگوێرەی ستانداردی نێودەوڵەتی بەردەوامە.
کۆمەڵکوژیی سپایکەر تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بوو
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سپایکەر بڵاویکردووەتەوە، ئەو کۆمەڵکوژییە یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی مێژووی عێراقی نوێیە و پێشێلکارییەکی زەقی بەها مرۆیی و یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو.
بە بەڵگەکردنی تاوانە تیرۆریستییەکان
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵە یاساییەکانی وەزارەتەکەیان بۆ بە بەڵگەکردنی تاوانە تیرۆریستییەکان بەردەوامە، ئەمەش لێپێچینەوە و دادگایی تاوانباران پتەوتر دەکات.
پاراستى مافى قوربانییەکان
خالید شوانی، ڕاشیگەیاندووە، تۆمارکردنی ڕاستییەکان و پاراستنی مافی قوربانییەکان و خێزانەکانیان، ئەرکێکی نیشتمانییە.
ڕووداوەکەى سپایکەر
کۆمەڵکوژیی سپایکەر، ڕۆژی 12ـی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەرامبەر خوێندکارانی کۆلێجی هێزی ئاسمانی لە شاری تکریت ئەنجامدرا.
دادگای تاوانەکانی ڕەسافە ڕایگەیاندووە، لە کۆمەڵکوژیی بنکەی سەربازیی سپایکەر، نزیکەی سێ هەزار کەس لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژراون.
3 کاتژمێر پێش ئێستا