دادی ئێران: ئاسایشی ناوچەکە ناگەڕێتەوە پێش جەنگ

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
غوڵامحسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران
غوڵامحسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند، "هاوکێشە ستراتیجییەکان و پرسە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا هەرگیز ناگەڕێنەوە پێش جەنگ و دەشڵێت، ئێرانییەکان لە هەڕەشە و هێرشەکانی ترەمپ ناترسن".

نیشتمانپەروەریی ئێرانییەکان

غوڵام حسێن موحسینی ئێژەی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند، کێشەی سەرکردەکانی ئەمریکا و سەرۆکەکەیان ئەوەیە، هێشتا لە چەمکی نیشتمانپەروەریی ئێرانییەکان نەگەیشتوون.

پاراستنى شوناس و میرات

ئێژەیی دەشڵێت، دەبێت ئەمریکا و جیهان باش بزانن بۆ ئێرانییەکی موسڵمان بەرگریکردن لە نیشتمان تەنیا پاراستنی خاک نییە، بەڵکو پاراستنی شەرەف و شوناس و میراتی شارستانیەتییەکەیەتی.

گردبوونەوەی ئێرانییەکان

بەگوتەى ئێژەیی، گردبوونەوەی ئێرانییەکان بە درێژایی 100 شەوی ڕابردوو بەڵگەی ئیرادەی پتەوی گەل و هێزە چەکدارەکانی ئێرانە، بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی دوژمن.

گەڕانەوە بۆ پێش جەنگ

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران گوتیشی "دەبێت ئەمریکا و سەرۆکە گەندەڵەکەی بزانن، هاوکێشە ستراتیجییەکان و پرسە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا هەرگز ناگەڕێنەوە پێش جەنگ.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا