بەختیار تاهیر: سێ ماتۆڕی ئاو لە پڕۆژەی دووکان2 شکاون

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی ڕووبەڕووی گرفت بووەتەوە، بەڕێوەبەری ئاوی شارەکەش ڕایدەگەیەنێت کە کار بۆ چاککردنەوەی ماتۆڕە لەکارکەوتووەکان و پاککردنەوەی بۆرییەکان دەکەن.

هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی ئاوی گەڕەکەکان

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەهۆی پاککردنەوەی ڕێڕەوی ژمارەیەک بۆری سەرەکی و پەمپەکانی ئاو کە بەشێکیان بەهۆی پیسییەوە گیرابوون، دابەشکردنی ئاو لە چەند گەڕەکێک دواکەوتووە. بە گوتەی ناوبراو، ئەم گرفتە بووەتە هۆی ئەوەی نۆرەی ئاوی ئەو گەڕەکانە 1 بۆ 2 ڕۆژ لە کاتی ئاسایی خۆی دوابکەوێت.

لەکارکەوتنی پەمپەکانی پڕۆژەی دووکان2

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئاشکرای کرد کە 3 ماتۆڕی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی دووکان2 شکاون. لەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا تەنیا توانراوە 1 ماتۆڕیان چاکبکرێتەوە و دەست بکاتەوە بە ناردنی ئاو بۆ ناو شار، بەڵام 2 ماتۆڕەکەی دیکە هێشتا لەکارکەوتوون و چاکنەکراونەتەوە.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا