ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی وەرزشی لە هۆنگ کۆنگ دەستی بەسەردا گیرا

مەستان حوسامەدین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش فیکەی دەستپێکردنی یارییەکانی جامی جیهانی 2026، دەسەڵاتدارانی هۆنگ کۆنگ دەستیان بەسەر بڕێکی پێوانەیی لە کەلوپەلی وەرزشیی ساختەدا گرت.

ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلن

ئەو بڕەی دەستی بەسەردا گیراوە، نزیکەی 230 هەزار پارچە کاڵا کە بەھایەکەیان دەگاتە 20 ملیۆن دۆلار.

واین چوونگ، پشکنەری باڵا لە گومرگی هۆنگ کۆنگ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە نێو ئەم کەلوپەلانەدا 30 هەزار درێسی وەرزشی هەبوون و ئاماژەوی بەوەکرد :"هەندێک لەم درێسانە ئەوەندە بە وردی و شارەزاییەوە کۆپی کرابوون، کە بۆ کڕیارێکی ئاسایی زۆر قورس بوو لە درێسە ڕەسەنەکەی جیابکاتەوە."

زۆربەی ئەم جلانە هاوشێوەی درێسی ڕاستەقینەی یاریزانان بوون کە بەهۆی کوالێتی بەرز و دیزاینە تایبەتەکەیانەوە، بە گشتی لە درێسی هاندەران گرانترن.

بڕیار بوو نزیکەی 80٪ی ئەم کاڵایانە بنێردرێن بۆ کیشوەری ئەمریکا، ڕێک لەو کاتەی کە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا خۆیان بۆ میوانداریکردنی هاوبەشی جامی جیهانی ئامادە دەکەن.

لە دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە، شۆفێرێکی بارهەڵگر لەسەر سنوور و پێنج کەسی دیکەش کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە خەریکی فرۆشتنی ئەم جلانە بوون، دەستگیرکران، هەرچەندە ئێستا بە کەفالەت ئازادکراون. چونکە وەک ئاگادارییەک باسی لەوە کرد کە بازرگانیکردن بە کاڵای ساختەوە، هاوردەکردن، هەناردەکردن یان فرۆشتن بێت، سزایەکی توندی لەپشتە کە ڕەنگە بگاتە 5٥ ساڵ زیندانی و غەرامەیەک نزیکەی 64 هەزار دۆلار.

مەستان حوسامەدین

3 کاتژمێر پێش ئێستا