دۆناڵد ترەمپ: ئەمشەو بە بەهێزى هێرش دەکەینە سەر ئێران

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەمشەو بە بەهێزى هێرش دەکەنە سەر ئێران.

هێرشکردنە سەر دوورگەى خارگ

دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکدا، لە ترووس سۆشیاڵ، بڵاویکردەوە، ئەمشەو بەبەهێزى هێرش دەکەنە سەر ئێران و لە داهاتووییەکى نزیکیشدا دوورگەى خارگ و دامەزراوە نەوتییەکانى ئێران کۆنتڕۆڵ دەکەن.

کۆنتڕۆڵى گاز و نەوتى ئێران

دۆناڵد ترەمپ، ئەوەشى نووسیوە، هاوشێوەى ڤەنزوێلا کۆنتڕۆڵى بازاڕى گاز و نەوتى ئێران دەکەین.

لەناوبردنى لایەنى بەرگرى ئێران

لە کۆتایی نووسینەکەیدا، ترەمپ، جەختیکردوەتەوە کەوا لە هێرشەکانى شەوى ڕابردوودا، سەرجەم لایەنە بەرگرى و سەربازییەکانى ئێرانیان لەناوبردووە.

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا