وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

ژوان نیزام 3 کاتژمێر پێش ئێستا
جۆن هێڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا
جۆن هێڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا

وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بەهۆی ناکۆکی لەسەر خەرجییەکانی بەرگریی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، دەستی لەکارکێشایەوە.

بە چ هۆکارێک دەستى لەکارکێشایەوە؟

ئەمڕۆ، پێنجشەممە، جۆن هێڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و گوتی، ئەو بودجەیەیەی لەم کاتە مەترسیدارەدا بۆ وڵاتەکە تەرخانکراوە، لە ئاستی پێویستدا نییە، بۆیە جگە لە دەست لەکارکێشانەوە هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نییە.

شانازیکردن بە کارەکانى

هێڵی لە پۆستەکەیدا، شانازی بە کارەکانییەوە دەکات کە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامی داون، بەتایبەت لە پاڵپشتی ئۆکرانیا و بەهێزکردنی ڕۆڵی بەریتانیا لە ناتۆدا.

وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى بەرگرى

پاش ئەوەی پارتی کرێکارانى بەریتانیا لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانى ئەو وڵاتە، لە 5ـی تەمموزی 2025 بە فەرمی جۆن هێڵی کرد بە وەزیری بەرگریی بەریتانیا.

ژوان نیزام

3 کاتژمێر پێش ئێستا