بەرگریی ئێران: چارەسەری دۆخی ناوچەکە لە ڕێگەی هەڵگیرسانی جەنگەوە نابێت
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت، دوژمنەکانی ئێران دەبێت تێبگەن لەوەی چارەسەری دۆخی ناوچەکە لە ڕێگەی بەردەوامی گرژییەکان و تێکدانی ئاسایش و هەڵگیرسانی جەنگەوە نابێت.
دوو جەنگ چۆکى بە ئێرانییەکان دانەدا
ڕەزا تەڵائی نیک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران، ڕاشیگەیاند، لە ئەزموونی دوو جەنگی ڕابردوو دەرکەوتووە کە هێزە چەکدارەکان بەهیچ جۆرێک لە جۆرەکان لە بەرامبەر هەڕەشە و فشارەکان ناکشێنەوە.
ئێران چاوپۆشى لە چى ناکات؟
باسی لەوەش کردووە، تاران چاوپۆشی لە هیچ لایەنێک ناکات بەتایبەت لە پرسی بەرگریکردن لە ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەربەخۆیی و ئاسایشی خاکەکەی.
سیستمە بەرگرییەکانى ئێران
ئەو بەرپرسەی ئێران باسی لەوەشکردووە، هێزە چەکدارەکانییان بە پاڵپشتی بابەتە بەرگرییەکانی درووستکراوی وڵاتی خۆیان لەو پەڕی ئامادەباشیدان، هەروەها لە قسەکانیشی هۆشداریدا لەوەی ئەگەر دوژمن هێڵە سوورەکان ببەزێنێت ئەوا ئەوان وەڵامی زۆر توندی دەدەنەوە بە جۆرێک پەشیمانی دەکەنەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا