زەیدی لەگەڵ شاندی سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە؛ فەرمانی ئاسانکاری بۆ خاوەن مۆلیدەکان دەرکرا
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی مۆلیدەکان لە پشتیوانیکردنی تۆڕی کارەبا کردەوە و ڕایسپاردن کە ئاسانکاریی تەواویان بۆ بکرێت، بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا.
دەستخۆشی لە خاوەن مۆلیدەکان
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەوبارەیەوە گوتی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکاندا، ستایشی ڕۆڵی خاوەن مۆلیدەکان دەکات لە پشتیوانیکردنی سیستمی کارەبا و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان، بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا.
تاوتوێکردنی نرخ و کاتژمێرەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا بەڕێوەچوو، تێیدا عەلی زەیدی گوێبیستی ڕێکارەکانی کاری مۆلیدە ئەهلییەکان بووە سەبارەت بە کاتژمێرەکانی کارکردنیان و ئەو نرخەی بەرامبەر کارکردنیان لە هاوبەشان وەردەگرن.
دابینکردنی سووتەمەنی
عەلی زەیدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە لەسەر پرسی پێدانی بەشە سووتەمەنیی پێویست بە مۆلیدە ئەهلییەکان، بە شێوەیەک کە گرەنتیی بەردەوامبوونی کارکردنیان بکات.
گرنگیی مۆلیدەکان لە سیستمی کارەبادا
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، عەلی زەیدی جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی مۆلیدە ئەهلییەکان کردووەتەوە لە پاڵپشتیکردنی سیستمی کارەبا و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان، بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا.
ئاسانکاری بۆ خاوەن مۆلیدەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتاییی ڕاسپاردەکانیدا فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە پاڵپشتیی تەواوی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان بکەن و ئاسانکارییان بۆ بکەن لە ڕێکارەکانی دابینکردنی سووتەمەنیدا، تاوەکو گرەنتیی سەقامگیریی پێدانی کارەبا بکەن و بەردەوام بن لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان، بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا.
3 کاتژمێر پێش ئێستا