دژەتیرۆر لە هەولێر: بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قوشتەپە

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی دژە تیرۆر لە هەولێر
لۆگۆی دژە تیرۆر لە هەولێر

دژەتیرۆر لە هەولێر ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە دوو درۆنی جۆری حەدید 110 هێرش کراوەتە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە شارۆچکەی قوشتەپە و هێرشەکە زیانی ماددیی زۆری لێکەوتووەتەوە.

هێرشکردنە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە

دژەتیرۆر لە هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە شارۆچکەی قوشتەپە.

جۆری درۆنەکان و کاتی هێرشەکە

دژەتیرۆر لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، هێرشەکە کاتژمێر 12:55 خولەکی ئەمڕۆ بووە و درۆنەکانیش لە جۆری حەدید 110 بوون.

زیانەکانی هێرشەکە

ئەو دامەزراوە ئەمنییە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە جگە لە زیانی ماددیی زۆر کە بەر کۆگاکە کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

سەرکۆنەکردنی هێرشەکە

دژەتیرۆر لە هەولێر لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە شوێنی هاوڵاتییانی سڤیل دەکاتە ئامانج و بە تیرۆریستییانە ناوی دەبات.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا