هەرێم کەمال ئاغا: کەسێکى بێلایەن بکرێتە سەرۆکى حکومەت

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت کە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لە قۆناغی دەستپێشخەری تێپەڕیوە و پێویستی بە هەنگاوی جدیتر هەیە؛ ناوبراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێکهێنانی کابینەی نوێ، پێشنیاری مۆدێلی چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق دەکات لە ڕێگەی سپاردنی پۆستی سەرۆکی حکومەت بە کەسایەتییەکی بێلایەن بۆ ئەو 2 ساڵەی تەمەنی کابینەکە کە ماوەتەوە.

دەستپێشخەریی زیاتر پێویستە

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، دەستپێشخەری بۆ چارەسەری دۆخی هەرێمی کوردستان گرنگە، بەڵام ئێستا دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە لە دەستپێشخەری زیاتری پێویستە.

پێشنیاری کەسایەتییەکی بێلایەن بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی کردنەوەی گرێکوێرەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و لە درێژەی قسەکانیدا، چارەسەرەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بە نموونە هێنایەوە کاتێکدا لەسەر بەربژێرێکی بێلایەن لە دەرەوەی خۆیان ڕێککەوتن؛ لەو بارەیەوە گوتی: "ئێستاش تەنیا 2 ساڵ تەمەنی کابینەی نوێ لە هەرێمی کوردستان ماوە، کەسێکی بێلایەن بکرێتە سەرۆکی حکومەت ئەم چەقبەستووییە چارەسەر دەکات".

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا