جامی جیهانیی 2026 دەستیپێکرد
هەرێز جەمال 4 کاتژمێر پێش ئێستا
جامی جیهانیی 2026 بە نمایشێکی هونەری لە یاریگەی مەکسیکۆ سیتی لە مەکسیک دەستیپێکرد
بۆ یەکەمجار لە مێژووی 100 ساڵەی مۆندیال دا، پاڵەوانێتییەکە بە شێوازێکی نوێ و بە بەشداری 48 هەڵبژاردە لە سێ وڵاتی جیاوازی کیشوەری ئەمریکای باکوور بەڕێوەدەچێت.


مۆندیالی 2026 لەلایەن سێ وڵاتی مەکسیک، کەنەدا و ئەمریکا بە هاوبەشی میوانداری دەکرێت. مەکسیک پێشتر لە ساڵانی 1970 و 1986 میوانداریی کردووە، ئەمریکاش لە ساڵی 1994 پێشوازی لە یارییەکان کردووە، بەڵام بۆ وڵاتی کەنەدا ئەمە یەکەمین ئەزموونە وەک میوانداری مۆندیال.

هەرێز جەمال
4 کاتژمێر پێش ئێستا