مەکسیک لە ئەفریقای باشووری بردەوە

هەرێز جەمال 4 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکەم یاریی مۆندیال بە بردنەوەى مەکسیک لە ئەفریقاى باشوور بە دوو گۆڵى بێوەڵام کۆتایی هات و سێ کارتى سووریش ئامارێکى دیارى یارییەکە بوو.

یارییەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە بەهێزى بەڕێوەچوو، کۆنترۆڵنەکردنی دەمارگیریی یاریزانانیش وایکرد ناوبژیوان چەندین جار یارییەکە ڕابگرێت و سێ کارتى سووریش بە درێژاى یارییەکە بەکاربهێنیت کە دووانیان بۆ ئەفریقاى باشوور و یەکێکیش بۆ مەکسیک بوو.

گۆڵەکانى مەکسیک لە یارییەکە لە ڕێگەى جولیان کوینۆنێس و خێمنیزەوە تۆمارکران.

Fans watch the first match of the World Cup between Mexico and South Africa on the National Mall, Thursday, June 11, 2026, in Washington. (AP Photo/Allison Robbert)
هەرێز جەمال

4 کاتژمێر پێش ئێستا