مینا بووە پاڵەوانى یانه‌كانی عێراق
یاری كۆتایی خولی خوار 19 ساڵی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له یارییه‌كی ئاست به‌رزی به‌هێزدا هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی یانه‌كانی مینا و غه‌راف به‌یه‌ك گه‌یشتن .

له‌و یارییه‌دا كه به ئاماده بوونی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موڕاد ئه‌ندامی فدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و ڕاسپێردراوی فدراسیۆن بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان ئاماده‌ی بوون تێیداو دوای یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌كانی مینا توانی بە دوو گۆڵى بێوەڵام یارییەکە بباتەوەو نازناوی خوله‌كه‌ی بەرزبکاتەوە.

دوای كۆتایهاتنى یارییه‌كه حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موڕاد به نوێنه‌رایه‌تی فدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ قه‌ڵغانی نازناویان به‌خشییه یانه‌ی مینا ی خاوه‌ن نازناو .

3 کاتژمێر پێش ئێستا