کۆریای باشوور چیکی تێپەڕاند
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە دووەم یاریی مۆندیالی ئەمساڵدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەردوو هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و چیک ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە.
گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام لە گێمی دووەمدا ڕیتمی یارییەکە بەهێزیی بەخۆیەوە بینی؛ چیک لە ڕێگەی لادیسلاڤ کریچی، کاپتنی هەڵبژاردەکەیانەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد.
دوای ئەو گۆڵە کۆرییەکان کەوتنە خۆیان و تاوەکو کۆتایی یارییەکە توانییان دوو گۆڵ لە ڕێگەی هوانگ ئین بیۆم و ئۆه هیۆن گیووە تۆمار بکەن، بەمەش یەکەم سێ خاڵی کۆمەڵەکەیان بەدەستبهێنن کە مەکسیک و ئەفریقای باشووریش لەخۆدەگرێت.

هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا