دۆخی نە جەنگ نە ئاشتی ئێرانییەکانی کردووە بە دوو بەشەوە
هێرشە سەربازییەکانى ئەمریکا و ئێران چەند ڕۆژێکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە دۆخی ترس و نادڵنیایی هێشتووەتەوە
ڕێککەوتن نزیکە
ترەمپ دەڵێت وادەی ڕێککەوتنێکی گەورە لەگەڵ تاران نزیکە و تارانیش دەڵێت، زۆرێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا یەکلایی کراونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوون بە بڕیارى کۆتایی.
ئێرانییەکان بوونەتە دوو بەرە
ئەم دۆخە ئێرانییەکانی لە نیگەرانی هێشتووەتەوە و شەقامیشی کردووە بە دوو بەرەوە، بە جۆرێک بەشێکیان لەگەڵ ڕێکەوتنن و بەشەکەى دیکەیان داوا دەکەن بەرپرسەکانیان هەرگیز سازش بۆ ئەمریکا نەکەن
ڕێککەوتن لەنێوان سازشکردن و نەکردنیدا
پاش ئەوەى دۆناڵد ترەمپ رایگیاند، بڕیارى داوە هێرشەکانى بۆسەر ئێران ڕابگرێت، چونکە نزیکن لە واژۆکردنى ڕێککەوتنى کۆتایی، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، زۆرێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا یەکلایی کراونەتەوە و دەقی لێکگەیشتنەکە نزیکە لە ئامادەکردن.
ترەمپ پەرۆشە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ئێستا لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر پەرۆشی رێکەوتنە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران گەیشتوون بە ڕێککەوتنێکی گەورە و کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئەورووپا رێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت.
لە دوای ئاگربەستی 8ی نیسانەوە چەند جارێک ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر ئێران و ئێرانیش بە هێرش بۆ سەر خاکی ئیسرائیل و ئامانجەکانی ئەمریکا وەڵامی داوەتەوە و هەرسێلایەنیش یەکتر بە پێشلکاری ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا