ئێران: ترەمپ هیچ دەستکەوتێکی لە جەنگەکانی دژ بە ئێران نەبووە
سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، "هێزەکانیان لەو پەڕی ئامادەباشی تەواودان و گوتیشی، نە لە جەنگی 12 رۆژە نە لە 40 ڕۆژەش ترەمپ هیچ دەستکەوتێکی نەبووە".
ئاستى ئامادەیی ئێران و وەڵامى هەڕەشەکان
ئیبراهیم ڕەزایی، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی ئێران بە میدیایی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئێستا ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانیان لە دوورگەی خارگ زۆر بەرزە و دەشڵێت، "ئەگەر هێرشی نوێ بکرێتەوە سەر وڵاتەکەیان وەڵامی توندتر و بەهێزتریان دەبێت".
دوورگەى خارگ و گەرووى هوورمز
دوورگەی خارگ دەکەوێتە دووری 483کم لە باکووری ڕۆژئاوای گەرووی ھورمز، 90% هەناردەی نەوتی ئێران لەو دوورگەیە و لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگی زۆری ئابووری بۆ ئێران هەیە و چەند جارێک لە لایەن ئەمریکاوە بۆردوومان کراوە، لەم دوایەش دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەى دەستبەسەرداگرتنى دوورگەکەى دەکرد.
سامیا حەسەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا