چیک لەدوای 20 ساڵ گەڕایەوە بۆ گۆڵ تۆمارکردن
لەدوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ چاوەڕوانی، کۆماری چیک گەڕایەوە بۆ گۆڵ تۆمارکردن لە مۆندیالەکاندا، کاتێک لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە مۆندیالی 2026، لە یەکەم یارییاندا بەرامبەر کۆریای باشوور توانیان لەڕێگەی لادیسلاف کریتچییەوە گۆڵێک تۆماربکەن و کۆتایی بە وشکەساڵی گۆڵەکانی هەڵبژاردەکە لە مۆندیالدا بهێنن.
لە خولەکی 59ی یارییەکەدا کریتچی توانی بە لێدانێکی سەری نایاب و بەهێز تەنیا گۆڵەکەی چیک تۆماربکات، پاش ئەوەی تۆپێکی لە ڤلادیمیر کۆڤاڵ پێگەیشت و تۆڕی گۆڵی کیم سۆنگ جوی گۆڵپارێزی کۆریای باشووری هەژاند.
ئەو گۆڵە یەکەم گۆڵی کۆماری چیک بوو لە مۆندیال لە دوای مۆندیالی 2006 تاوەکو ئێستا و دواین گۆڵی چیک لە مۆندیالدا لە 12ی حوزەیرانی 2006 لەلایەن تۆماس ڕۆزێسکییەوە بەرامبەر ئەمریکا تۆمار کرابوو.
شایەنی باسە دوای گۆڵەکەی ڕۆزێسکی لە ساڵی 2006، هەڵبژاردەی چیک لە هەمان پاڵەوانێتیدا نەیتوانی لە بەرامبەر گانا و ئیتاڵیا گۆڵ تۆمار بکات و دواتریش بۆ ماوەی چوار مۆندیالی یەک لەدوای یەک، بەشداری نەکرد تاوەکو ئەمساڵ بە فەرمی گەڕایەوە بۆ سەر شانۆی پاڵەوانێتییەکە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا