کەشناسى هەرێمى کوردستان: پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە؛ لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دەبێت

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە، بەڵام کەشناسى عێراق دەڵێت لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دەبێت.

کەشوهەواى ئەمڕۆ هەینى

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزە زانیی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى لە هەرێمى کوردستان پلەکانى گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن بەراورد بە دوێنێ 11ى حوزەیران.

نزمترین پلەى گەرما لە کوێ دەبێت؟

بەڵام کەشناسى عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینى نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانى دەبێت کە 36 پلەیە و بەرزترینشیش لە بەسرە دەبێت پلەى گەرما دەگاتە 47 پلەى سلیزى.

کەشوهەواى ڕۆژانى دواتر

ڕۆژانى شەممە و یەکشەممە پلەکانى گەرما هاوشێوەى ڕۆژى هەینى دەبێت، بەڵام لە ڕۆژى یەکشەممە بەهۆى چالاکبوونى باکوورى ڕۆژئاوا لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دەبێت و لە ڕۆژى دوو شەممە پلەکانى گەرما کەمێک نزمدەبنەوە.

ئامارەکانى پلەکانى گەرما

مانگى ئایار پلەکانى گەرما لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە خوار تێکڕای ساڵانەوەبووە، 10 ڕۆژى یەکەمى مانگى حوزەیرانیش لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق پلەکانى گەرما نەگەیشتوەتە تێکڕاى ساڵانەى خۆى.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا