ئەمڕۆ ساڵیادى کۆمەڵکوژیی سپایکەرە

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ ساڵیادى کۆمەڵکوژى سپایکەرە، عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە ساڵیادى کۆمەڵکوژییەکەدا دەڵێت" حکومەتەکەى ڕژدە لەسەر گرەنتیکردنى مافى کەسووکارى شەهیدان".

یادکردنەوەى ڕووداوەکە

عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە ساڵیادى کۆمەڵکوژى سپایکەر ڕایگەیاند، لە رۆژى 12ى حوزەیران عێراق شایەتى یەکێک لە ڕووداوە مێژوویە ئازاربەخشەکان بووە، کە لەسەر دەستى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش ئەنجامدراوە و ناونراوە کۆمەڵکوژى سپایکەر، کە تاوانێکى وەحشیگەرانە بووە.

ئەرکى حکومەتى عێراق

عەلى زەیدى دەشڵێت "حکومەتەکەى ڕژدە لەسەر جێبەجێکردنى مافى خانەوادەى شەهیدەکان و چاودێریکردنى خێزانەکانیان.

زەیدى، جەخت لە بونیادنانى وڵاتێکى بەهێز بە ئامانجى سەروەریى یاسا و پارێزگاریى لە ماف و ئازادییەکان دەکاتەوە.

ڕووداوە خوێناوییەکى سپایکەر

کۆمەڵکوژیی سپایکەر لە 12ى حوزەیرانى 2014 لەلایەن داعش ڕوویدا، کاتێک دەستیانگرت بەسەر پارێزگاکانى نەینەوا و تکریت، لەسەربازگەى سپایکەر لە تکریت، چەکدارانى داعش بانگەوازیان بۆ چەکدانانى سەرجەم ئەو سەرباز و خوێندکارانەکرد کە لەناو ئەکادیمیاکەدابوون، پاش دانانى چەکەکان لەلایەن سەربازەکانەوە، بەشێوەیەکى دڕندانە لەسەر ڕووبارى دیجلە یەک بە یەکیان گولەباران کران و دیمەن و ڤیدیۆکانی کوشتنیشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە ژمارەیان زیاتر لە هەزار و 700 سەرباز بوو.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا