یاریگای سۆفی لە ئەمریکا میوانداری هەشت یاریی مۆندیال دەکات

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە مۆندیالی ئەمساڵدا، 16 یاریگا لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک میوانداری یارییەکان دەکەن، 11 یاریگایان لە ئەمریکان یەکێک لەوانەش یاریگای سۆفییە لە شاری لۆس ئەنجڵس کە گەورەترین یاریگای ئەم مۆندیالەیە، یاریگاى دوو تیمی تۆپی پێی ئەمریکییە ئەوانیش ئێڵ ئەی چارجەرس و ئێل ئەی ڕامس.

ڕووبەرى یاریگاکە نزیکەی 288 هەزار و 500 مەتر دووجایە، لە ساڵی 2020 کراوەتەوە، بە یەکێک لە گرانبەهاترین یاریگای جیهان دادەنرێت، کە تێچووەکەی 5.5 ملیار دۆلار بووە.

یاریگای سۆفی، توانای لەخۆگرتنى 70 هەزار و 240 هاندەر هەیە، بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە بتوانرێت توانای دانیشتنەکەی بۆ 100 هەزار و 240 کەس فراوان بکرێت بۆ بۆنە گەورەکانی وەکو سوپەر بۆوڵ و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان.

بۆ مۆندیالی ئەمساڵ یاریگای سۆفی میوانداری هەشت یاری ەکات، پێنج یاریی لە قۆناغی گرووپەکان، دوو یاریی قۆناغی 32 و یارییەکی قۆناغی چارەکی کۆتایی.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا