ترەمپ: ئەوەی لە میدیای ئێران باسکرا پەیوەندیی بە ڕێککەوتنەوە نییە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو مەرجانەی لە میدیای ئێران باسکراوە، هیچ پەیوەندیی بەو خاڵانەوە نییە کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، ئاماژەی بەوەشکرد ، کە بەرامبەرەکەیان کەسانی زۆر بێ شکۆن لە مامەڵەکردندا و هیچ شتێک نییە لەگەڵ ئێران بەناوی نیازپاکی.
"لێدوانەکانی ئێران لاوازن مایەی بەزەین"
سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ترووس ڕایگەیاند، ئەو مەرجانەی ئێران دزەی پێکردووە بۆ دەزگا میدیاییەکانی هیچ پەیوەندییەکی بەو ڕێککەوتنە نووسراوەوە نییە کە لەگەڵ ئەمریکا کردوویانە، دەشڵێت: "ئەوەی ئێرانییەکان گوتیان، بەو لێدوانە لاوازانەی کە مایەی بەزەین سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە، هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە."
قسەکردن بە زمانێکی توند تر
ترەمپ بەزمانێکی توندتر قسە لەسەر لایەنی بەرامبەریان دەکات و دەڵێت: "ئەوان کەسانی زۆر بێ شکۆن لە مامەڵەکردندا و لەگەڵ ئەواندا شتێک نییە بەناوی نیازپاکی"، ئەمەش بە "زۆر سەیر" ناودەبات.
هۆشداری بە ئێران سەبارەت بە گەرووی هورمز
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدەدات و دەڵێت: "هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر کەشتییە هیندییەکان کە گەرووی هوورمزیان جێدەهێشت بە تەواوی قبوڵنەکراوە" و دەشڵێت: "پێویستە ئێرانییەکان بەزووترین کات کاروباری خۆیان ڕێکخەنەوە.
4 کاتژمێر پێش ئێستا