هاوسەرۆکى کەنەکە: پێویستە بە یەکڕیزى حکومەت پێکبهێنرێت
ئارا ئیبراهیم 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان( کەنەکە) لەمیانەی بەشداریکردنی لە بۆلتنی هەواڵی کەناڵ8 ڕاگەیاند، هەریەک لە مەسعود بارزانى و بافڵ جەلال تاڵەبانى، بانگەوازى یەکڕیزیان کردووە و پێویستە یەکڕیزى لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان دروست ببێت و پەرلەمان کارا بێت و حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکبهێنرێت".
مەترسی تێچوونی دۆخی ئێستای باشووری کوردستان هەیە وە ڕۆژئاوا
ئەحمەد قەرەمووس، بۆچوونە وایە یەکڕیزى لە باشوورى کوردستان نەبێت ڕەنگە هاوشێوەى ڕۆژئاواى کوردستان ئەو دۆخەى ئێستا تێکبچێت.
پێکهێنانى یەکێتیی نەتەوەیی یەکڕیزى دەوێت
هاوسەرۆکى کەنەکە ئاماژەى بەوەشکرد وەکو کۆنگرەى نەتەوەیی کورد جەخت لە پێویستى یەکڕیزى نێوان لایەنەکان دەکەنەوە، گوتیشی "یەکێتیی نەتەوەیی لەهەر چوار بەشى کوردستان بە یەکڕیزى دێتەدى"._
ئارا ئیبراهیم
3 کاتژمێر پێش ئێستا