سەرۆکوەزیرانی پاکستان گەیشتنە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێرانی ڕاگەیاند
سەرۆکوەزیرانی پاکستان ئاشكرایکرد، گەیشتوونەتە دەقی کۆتایی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران کە هەردوولا ڕەزامەندیان لەسەری داوە. ترەمپیش بۆچوونی وایە، کۆتایی هەفتە یان ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت.
کارکردن بۆ هەنگاوەکانی کۆتایی
شەهباز شەریف لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی ئەمریکا و ئێرانی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی، لەگەڵ تاران و واشنتن کار دەکەن بۆ هەنگاوەکانی کۆتایی.
هەڵمەتی چەواشەکاری دژی ڕێککەوتنەکە
سەرۆکوەزیرانی پاکستان ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتێکی چەواشەکاری لە لایەن ئەوانەوە دەکرێت کە دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە سەرنەگرێت.
ناوبژیوانی پاکستان
پاکستان لە دەستپێکردنی شەڕەکەوە کەوتووەتە نێوان هەردوولایەنی ئەمریکی و ئێرانییەوە و بە جددیی نێوەندگیری لەنێوانیاندا دەکات بۆ ئەو مەبەستەش وەزیرانی ناوخۆ و سوپاسالاری وڵاتە چەندین جار بۆ ئاڵوگۆڕی نامە لەگەڵ ئەمریکا سەردانی تارانیان کرد.
لیدوانی ترەمپ لەسەر کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، بۆچوونم وایە لە کۆتایی هەفتەدا یان لە ڕۆژی دووشەممەدا ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت.
ترەمپ، پۆستەکەی عەباس عێراقچی لەبارەی دزەپێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنە بە زۆر باش وەسفکردووە و دەشڵێت، ئێران بە نهێنی داوای لێبووردنیان لێکردووە لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاستەوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا