هاکان فیدان و تۆم باراک بۆ تاوتوێکردنی لووتکەی ناتۆ کۆبوونەوە

محەمەد عەلی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی تۆماس باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
کۆبوونەوەی تۆماس باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی وڵاتەکە بۆ عێراق و سووریا، کۆبووەوە و تۆم باراک، کۆبوونەوەکە بەرهەمدار وەسف دەکات.

وردەکاری کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، هاکان فیدان لە ئەنقەرە لەگەڵ تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەتەوە لەگەڵ هەواڵەکەشدا، وەزارەتەکە وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە بەڵام وردەکاریی زیاتری ئاشکرا نەکردووە.

سەرنجی تۆم باراک لەسەر کۆبوونەوەکە

لای خۆیەوە تۆم باراک لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە کۆبوونەوەکەی بە بەرهەمدار ناوبرد.

دوو هاوپەیمانی بەهێز

باراک نووسیویەتی: "وەک دوو هاوپەیمانیی بەهێز کە خاوەنی ژمارەیەک ئامانجی هاوبەشن، هاوبەشی نێوان ئەمریکا و تورکیا ئەنجامی هەیە".

ئەم کۆبوونەوەیە بەر لە لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ دێت کە بڕیارە لە 8-7ـی تەمموز لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت و پێشبینی دەکرێت لەمیانیدا هەریەک لە چاکسازیی و ڕیفۆرمەکانی نێو ناتۆ، خەرجییەکانی بەرگری و جەنگی ئێران تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە پێکبهێنن.

محەمەد عەلی

3 کاتژمێر پێش ئێستا