بەرپرسێکی کۆشکی سپی: ئێران بە هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕازییە
ڕێککەوتنە پێشنیازکراوەکەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد، کە پێچەوانەی ئەو خاڵانەیە بەمداییانە لەلایەن میدیای ئێرانەوە بڵاوکرانەوە.
هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران
ئەو بەرپرسە بە ئاژانسە فەڕەنسییەکەی ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و لەناوبردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست بەرز، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەردوولا قسەی جیاواز لەسەر ئەو ڕێککەوتنە دەکەن.
کردنەوەی گەرووی هورمز
ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی گەرووی هوورمز، بەبێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک لە کەشتییەکان، هەروەها پێش وەرگرتنی هیچ بڕێک لە سامانە بلۆککراوەکەیان، تاوەکو ئەو کاتەی ڕیککەوتنی هەمیشەیی واژۆ دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسێکی بە تۆڕی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای سازشکردنێکی بەرچاو، پێش سووککردنی سزاکانی سەریان و ئازادکردنی سامانە سڕکراوەکەیان.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لەناو دەبرێت و بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە، تاوەکو ئەوکاتەشى تاران ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات هیچ سامانێکیان ئازاد ناکرێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ڕازی دەبێت بە ڕاگرتنی هاوکارییەکان بۆ گرووپە چەکدارەکان.
2 کاتژمێر پێش ئێستا