تەرمى یاد سەرباز لە نزیک گوندی ئێنزە لە بناری قەندیل دۆزرایەوە
دواى 15 ڕۆژ لە ونبوونى، تەرمى یاد سەربازی چوار ساڵان لە نزیک گوندی ئێنزە لە بناری قەندیل دۆزرایەوە.
تەرمەکە لە دووری کیلۆمەترێت لە گوندەکەی بووە
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، تەرمەکە کیلۆمەترێک لە دوورى گوندەکە دۆزراوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى لێ ئاگادارکراوەتەوە.
لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان
دواى دۆزینەوەى تەرمەکەش تیمى بەڵگەوتاوانى ئیدارەى ڕاپەڕین ڕەوانەى شوێنەکە کراون بۆ لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان.
لە پزیشکی داد ڕادەستی کەسووکاری دەکرێتەوە
هەروەها، تەرمى منداڵەکە بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەى پزیشکى دادى ڕانیە دەکرێت و دواى تەواوکردنى ڕێکارەکان ڕادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە.
ڕۆژى 28ـی ئایار دواى ئەوەى خێزانێکى دانیشتووى شارى هەولێر سەردانى گوندی ئێنزە دەکەن لە بناری قەندیل و منداڵەکەیان بەناوى یاد سەرباز لێ وندەبێت و بە درێژایی دوو هەفتەی ڕابردوو بە بەردەوامی تیمەکانی حکومەت و خەڵکی دەڤەری پشدەر و باڵەکایەتی بەدوایدا دەگەڕان.
لە ماوەى ڕابردووشدا، دایکى منداڵەکە و خاڵ و پووریشى دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا