پاپای ڤاتیکان هۆشداری لە توندکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری دەدات

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان
لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان

لە میانی سەردانێکی مێژووییدا بۆ ئیسپانیا، کە کەمپێکی پێشوازیکردن لە کۆچبەرانی لە دوورگەکانی کەناری بەسەرکردەوە، لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان هۆشداری لە توندکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری دا و بە "نقومکردنی بێدەنگی کەشتییەکە" ناویبرد و گوتیشی "دوای گەیشتنی کۆچبەران بە وڵاتێکی نوێ، بەبێدەنگی کەشتییەکەیان نوقم دەکرێت".

دەستگرۆیی کردنی کۆچبەران

پاپای ڤاتیکان، داوایکرد دەستگرۆیی کۆچبەران بکرێت، کە بە ژمارەیەک ئازار و برینەوە دەگەنە وڵاتەکانیان. ئاماژەی بەوەشکرد هاوکارینەکردنیان دەبێتە هۆی نوقمکردنی دووبارەی کەشتییەکەیان و هێشتنەوەیان لە ئازاردا، هاوکات ڕووی دەمی کردە کۆچبەران و داوای لێکردن لەسەر پێیەکانیان بوەستنەوە، بەهرەکانیان بدۆزنەوە و پێشکەش بە کۆمەڵگاکانی بکەن.

زۆربەب یاسا نوێیەکانی ئەوروپا لە زیانی کۆچبەرانە

ئەمە گوتانەی پاپا هاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکردنی گۆڕانکارییە نوێکان لە یاسای کۆچبەریی یەکێتیی ئەورووپا، کە زۆرینەی یاسا نوێکان لە زیانی کۆچبەراندان و ڕێگرین لە گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەورووپا.

یاسا نوێکە، ماف دەدات بەو 27 وڵاتەی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپان بە زۆرەملێی بەشێک لە کۆچبەران دیپۆرتبکەنەوە.

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا