عێراقچى: لە هەموو کاتێک نزیکترین لە گەیشتن بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن
کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە هەموو کاتێک نزیکترن لە گەیشتن بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و سەرەتا یاداشتى لێکتێگەیشتن بە ئەلیکترۆنی واژۆ دەکرێت.
ڕێکاری دیاریکراو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پارە بلۆککراوەکانی ئێران
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، ڕێکارى دیاریکراو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پارەى بلۆککراوى ئێران دانراوە.
دۆسیەی ئاوەدانکردنەوە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، دۆسیەی ئاوەدانکردنەوە لە چوارچێوەی پلانێکدا دواتر ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت، لە کاتی گفتوگۆکانی داهاتوودا.
باسکردن لە گەرووی هورمز و گەمارۆی دەریایی
عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، دەقی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە باس لە گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان دەکات.
"دەستبەداری حیزبوڵا نابین"
سەبارەت بە دۆسیەی لوبنان و حیزبوڵای لوبنان، عێراقچى گوتی "هیچ کاتێک دەستبەردارى حیزبوڵا نابین و ئاگربەست لوبنانیش دەگرێتەوە".
کەناڵ8
3 کاتژمێر پێش ئێستا