بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی باوکی محەممەد سەمعان ئاغا: هاوبەشی خەمتانین

کەناڵ8 4 کاتژمێر پێش ئێستا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی بەرەی تورکمانی و پارێزگاری کەرکووک دەکات و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی دەردەبڕێت.

سەرەخۆشی لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی و پارێزگاری کەرکووک کرد، بەهۆی کۆچی دوایی "سەمعان ئاغا"ی باوکییەوە.

هاوخەمی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو

سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی محەممەد سەمعان ئاغا و بنەماڵەکەی کردووە و رایگەیاندووە کە هاوبەشی خەمیانە. هەروەها نزا و داوای لە خوای گەورە کردووە کە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

کەناڵ8

4 کاتژمێر پێش ئێستا