لەبەر دەنگی مۆلیدە؛ پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە هەولێر کوژرا

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەو پیاوە تەمەن 60 ساڵەی لە دەمەقاڵەیەک لەگەل خاوەنی گازینۆیەک لە بنەسڵاوە کوژرا
ئەو پیاوە تەمەن 60 ساڵەی لە دەمەقاڵەیەک لەگەل خاوەنی گازینۆیەک لە بنەسڵاوە کوژرا

کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای بنەسڵاوە لەسەر دەنگی مۆلیدە دەگۆڕێت بۆ شەڕە تەقە و بەهۆیەوە پیاوێکی تەمەن 60 ساڵان گیان لەدەست دەدات.

وردەکاریی ڕووداوەکە لە قەزای بنەسڵاوە

شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، کێشەیەک لە نێوان خاوەنی کافتریایەک و پیاوێکی تەمەن 60 ساڵان دروست بوو. بەپێی زانیارییەکان، کافتریاکە لە ناو ماڵان بووە و بەهۆی کارکردنی مۆلیدەی کافتریاکە و دروستکردنی دەنگەدەنگ، پیاوە بەتەمەنەکە داوای کوژانەوەی مۆلیدەکەی کردووە.

دروستبوونی دەمەقاڵێ و تەقەکردن

دوای ئەوەی لەسەر دەنگی مۆلیدەکە دەمەقاڵێ لە نێوان خاوەن کافتریاکە و هاووڵاتییەکە دروست دەبێت، خاوەنی کافتریاکە بە چەک تەقە دەکات. بەهۆی تەقەکانەوە پیاوە تەمەن 60 ساڵانەکە بە سەختی بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لەلایەن کوڕەکەیەوە، گیانی لەدەست دەدات.

ڕێکارە ئەمنییەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە

هێزەکانی ئاسایشی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە بارەی چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستپێکردووە. لە ئێستادا ڕێکارە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە بەردەوامن تاوەکو ڕادەستی یاسا بکرێت.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا