چەند زانیارییەک لەسەر جۆرە جیاوازەکانی چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات
شێرپەنجەی پڕۆستات یەکێکە لە شێرپەنجە باوەکانی پیاوان، چەندین چارەسەری جیاوازی هەیە، جۆری چارەسەرەکان بەپێی کۆمەڵێک هۆکاری جیاواز دیاری دەکرێن.
چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات چۆن دیاری دەکرێت؟
چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات پەیوەستە بە بوونی چەند هۆکارێکی سەرەکییەوە، وەک:
- تەمەنی چارەخوازەکە
- بارودۆخی تەندروستیی گشتیی چارەخوازەکە
- قۆناغی شێرپەنجەی چارەخوازەکە
باوترین چارەسەرەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات چین؟
شێرپەنجەی پڕۆستات چەند جۆرێک چارەسەری جیاوازی هەیە، لەوانە:
چاودێریکردنی دۆخی شێرپەنجەکە
چاودێریکردنی دۆخی شێرپەنجەکە باشترین هەنگاوە بۆ ئەو جۆرە شێرپەنجانەی کە مەترسییان کەمە یان هێواش گەشە دەکەن.
نەشتەرگەریی لابردنی پرۆستات
لە کاتێکدا ڕژێنی پڕۆستات لادەبرێت، ئەگەر شێرپەنجەکە لە دەرەوەی ڕژێنی پرۆستات بڵاونەبووبێتەوە.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی نەشتەرگەریی لابردنی ڕژێنی پڕۆستات بریتیین لە: ئەگەری ڕانەگرتنی میز و تێکچوونی کارکردنی کۆئەندامی زاوزێی چارەخوازەکە.
چارەسەری تیشکی
چارەسەری تیشک بۆ شێرپەنجەیەکی پڕۆستات ئەنجام دەدرێت کە شێرپەنجەکە پێشکەووتوو بێت و ناوچەیەکی نزیکی ڕژێنی پڕۆستاتی گرتبێتەوە یان دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، شێرپەنجەکە مابێتەوە.
جۆرەکانی دیکەی چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات بریتیین لە: چارەسەری هۆڕمۆنی، چارەسەری کیمیایی و چارەسەری سیستمی بەرگریی جەستە.
د. ڕەنج بیلال کاکەیی
پزیشکی پسپۆڕی نەزۆکیی پیاوان
2 کاتژمێر پێش ئێستا