مەکسیک ڕێگری لە فرۆشتنی چەند پارچەیەکی تاڵانکراو کرد

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لایەنە فەرمییەکانی وڵاتی مەکسیک، لە هەوڵێکی بەپەلەدا، ڕێگرییان کرد لە فرۆشتنی چەند پارچەیەکی کۆنی مێژوویی وڵاتەکە، کە لەماوەی ڕابردوودا تاڵانکرابوون.

مێژووی پارچەکان جیاوازن

بڕیار بوو لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا و لە چوارچێوەی زیادکردنێکی ئاشکرا، بەنزیکەی 80 پارچەی مێژوویی مەکسیکی، کە گوزارشتن لە پەیکەر، بەرد و سیرامیکی دێرین بفرۆشرێن، بەڵام هەر زوو، لەلایەن ئاژانسی فیدراڵیی مەکسیک و پەیمانگەی نیشتمانیی مەکسیک بۆ مێژوو و مرۆڤناسی، ڕێگری لە مامەڵەکە کرا.

گوزارشتن لە بنیادنانی مەکسیک

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم پارچە مێژووییانە، بە شێوەیەکی نایاسایی ئاودیوی ئەمریکا کراون، مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدە جیاوازەکان، بەشێکیان گوزارشتن لە مێژووی بنیادنانی هاوچەرخی شاری مەکسیکۆ و دامەزراندنی وڵاتی مەکسیک، هاوتای پەیکەر و فیگەری مرۆیی.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا