ڕۆماننووسێکی کورد خەڵاتی نێودەوڵەتیی هێمینگوەی بردەوە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێشهاتێکی نوێ و گەورەدا بۆ وێژەی کوردی، ڕۆماننووسێکی کورد، توانی وەکو براوەی خەڵاتی ئەدەبیی هێمینگوەی بۆ ساڵی 2026 دەستنیشان بکرێت و نازناوەکە بباتەوە.

لە دیارترین خەڵاتەکانی ئیتاڵیا و ئەورووپایە

بورهان سۆنمەز، نووسەر و ڕۆماننووسی ناسراوی کورد، لە خانەی "Witness of our Time" بۆ خەڵاتی وێژەیی هێمینگوەی، وەکو براوەی ساڵی 2026 دەستنیشان کرا.

ئەم خەڵاتە وێژەییە، لە دیارترین خەڵاتەکانی وڵاتی ئیتاڵیایە، کە لەلایەن دەستەیەکی تایبەتی داوەرییەوە، براوەکانی دەستنیشان دەکرێن، بۆ ئەمساڵیش، سۆنمەز لە دیارترین براوەکانیەتی.

فۆتۆ: Roberto Gandola

سۆنمەز لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ناوبانگی هەیە

بورهان سۆنمەز، لە نووسەرە ناسراوەکانی باکووری کوردستانە، لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ناوبانگی هەیە و کارە وێژەییەکانی لەبارەی دادپەروەری، شکۆی مرۆڤ، یادەوەری و ئازادیین.

بڕیارە ڕێکەوتی 27ی حوزەیران، لە شارۆچکەیەکی ئیتاڵیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە بەڕێوەبچێت و تیایدا سۆنمەز بە فەرمی خەڵاتەکەی پێ دەدرێت.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا