بەئامادەبوونی ترەمپ لوتکەی گرووپی حەوت بەڕێوەدەچێت
جەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا دەبنە بابەتی سەرەکی لوتکەی گرووپی حەوت کە فەڕەنسا میوانداری دەکات و ترەمپیش ئامادە دەبێت.
کۆبوونەوەکە لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت
کۆبوونەوەکە لە 15 بۆ 17ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و سەرکردەکانی فەڕەنسا، بەڕیتانیا، کەنەدا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەمریکا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا پێکەوە لە فەڕەنسا کۆدەبنەوە.
دیارترین بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی گرووپی حەوت
بەگوێرەی دیپلۆماتکاران، چۆنێتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان بەهۆی ئەو گرژیانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و جەنگى ڕووسیا و ئۆکرانیا بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان دەبن.
پێناچێت هیچ بڕیارێک لەسەر کێشە گەورەکان بدرێت
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، پێناچێت هیچ بڕیارێک لەسەر کێشە گەورەکان بدرێت، لەناویاندا بابەتی ئابووری و کانزا گرنگەکانی چینیش هەیە.
مێژووی گروپەکە
ئەم گرووپە کە زیاتر لە 50 ساڵە دروستبووە، هەمیشە باسی لە ئاڵنگارییە ئابووری و جیۆسیاسییەکان کردووە، بەڵام بڕیارێکی کۆنکرێتی لەسەر پرسە گرنگەکان نەداوە.
لەسەرەتاشەوە ئەجێندای ئەم کۆبوونەوە بۆ ئەوەی داواکارییەکانى ترەمپ جێبەجێبکات و لەگەڵ ئاهەنگی لەدایکبوونەکەی نەکەوێتە هەمان کات گۆڕانکاری تێدا کراوە.
13/06/2026