پێش دەستپێکی مۆندیال دزی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا

مەبەست عەدنان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی ناوخۆیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەشێک لە پێداویستییەکانی مەشقکردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێش گەیشتنیان بۆ شاری کانساس سیتی دزراون، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەو ئۆتۆمبێلەی کەرەستەکانی بۆ شوێنی مانەوەیان لە مۆندیال گواستووەتەوە، دزییان لێکردووە.

ڕووداوەکە لە کاتی گواستنەوەی کەرەستەکان لە کەمپی ئامادەکاری پێش پاڵەوانێتییەکە لە فلۆریداوە بەرەو گوندی سۆب بۆ تۆپی پێ ڕوویداوە، لە کاتێکدا پلانەکە ئەوەبوو بەرلەوەی هەڵبژاردەکە بگەن بە کانساس سیتی کەرەستەکان ئامادەبن و لەمڕۆدا دەست بە ڕاهێنان بکەن.

سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان، پۆلیس گوتی: "ئێمە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری دزینی کەرەستەکان لە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە تیمەکە دەکەین، کە گەیشتووەتە کانساس سیتی و هەندێک کەلوپەل لەوێ ون بوون"، هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و دوو کەسی گومانلێکراو دەستگیرکراون و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییە بەریتانییەکان، پێدەچێت تۆپەکان و پێڵاوەکانی یاریزانان لە نێو ئەو کەلوپەلانەدا بن کە دزراون،  هەروەها ئاماژە بەوە کراوە ئەو دزییە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی ئینگلتەرا بۆ یارییە دەستپێکی لە مۆندیال هەبێت کاتێک بەرامبەر کرواتیا یاریدەکات.

مەبەست عەدنان

4 کاتژمێر پێش ئێستا