وادە و شوێنی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی و خێزانەکەی دیاریکرا
لیژنەی باڵای ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن لە ئێران خشتەی کات و شوێنی ماڵئاوایی لە تەرمی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە ڕادەگەیەنێت؛ ڕێوڕەسمەکان لە تارانەوە دەستپێدەکەن و لە مەشهەد کۆتاییان دێت.
سەرەتای مانگی تەمموز و دەستپێکی ڕێوڕەسمەکان
لیژنەی تایبەت بە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕێبەری ئێران لە سێیەم ڕاگەیەندراویدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرەتای مانگی تەممووزی داهاتوو ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی و ئەندامانی خێزانەکەی دەستپێدەکات. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەم مەبەستە تەواو کراون.
خشتەی ماڵئاوایی لە تاران
بەپێی پلانەکە، ڕۆژانی 4 و 5ـی تەمموز ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە مەزاری ئیمام خومەینی لە تاران ئەنجام دەدرێت. هەروەها بڕیارە لە ڕۆژی دواتردا لە ناو شارى تاران ڕێوڕەسمێکی جەماوەری بۆ ماڵئاواییکردن لە تەرمەکە بەڕێوەبچێت.
گواستنەوە بۆ قوم و مەشهەد
لە قۆناغی دووەمی ڕێوڕەسمەکەدا، ڕۆژی 7ـی تەمموز تەرمەکە دەبرێتە شاری قوم. پاشان لە ڕۆژی 9ـی تەمموز لە شاری مەشهەد دوایین ماڵئاوایی لە تەرمەکە دەکرێت و هەر لەو شارە و لە مەزاری ئیمام ڕەزا پرۆسەی بەخاکسپاردنەکە جێبەجێ دەکرێت. لیژنەکە داوای لە خەڵکی ئێران کردووە بۆ بەشداریکردن لەو ڕێوڕەسمانە ئامادە بن.
4 کاتژمێر پێش ئێستا