ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی ڕزگار حەمەڕەشید بەڕێوەدەچێت

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەڕێوەچوونی دوو ڕێوڕەسمی جیاواز، بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی ڕزگار حەمەڕەشید لە شاری سلێمانی.

لەبارەی شانۆن

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ئامادەکاریی دەکات بۆ ڕێکخستنی دوو ئێوارەکۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی "وشەکان و جیاوازی، وێستێک لەبەردەم تیۆر و ڕێبازە ڕەخنەییەکاندا" و "شانۆ و ڕەخنەی شانۆیی، خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ ڕەوتی شانۆ لە باشووری کوردستان"، کە لە نووسینی ڕزگار حەمەڕەشیدن.

لە دوو ڕۆژی جیاوازدا بەڕێوەدەچن

بڕیارە ڕۆژانی 14 و 15ی حوزەیران، کاتژمێر پێنجی پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵی لەتیف هەڵمەتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی، کۆڕەکان بەڕێوەبچن.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا