کۆنسێرتی جەژنی موزیک لە سلێمانی سازکرا
بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بە هاوبەشیی ئینستیتیوتی فەڕەنسی و ڕێکخراوی زۆیا بۆ کولتوور، نوێترین کۆنسێرتی موزیکی، بە ناونیشانی "کۆنسێرتی جەژنی موزیک" لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

چەند کەسایەتییەکی دیار بەشدار بوون
لە کۆنسێرتەکەدا، هەریەک لە ژۆن دۆمەنیک، جێگری کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، خاتوو فردریک تارید بەڕێوەبەری گشتیی ئینستیتیوتی فەڕەنسی، هاوتای د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئامادەبوون، هاوشانی محەممەد کوردۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و نیاز نووسی نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان.

نەریتێکی ساڵانەیە
ساڵانە، کۆنسێرتی جەژنی موزیک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەکو نەریتێکی کولتووری لەلایەن ئینستیتیوتی فەڕەنسی سازدەکرێت، ئەمساڵ شاری سلێمانییان بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکە هەڵبژارد و چەند پارچەیەکی موزیکییان پێشکەش کرد.

3 کاتژمێر پێش ئێستا