لە بنەسڵاوە بەهۆی دەمەقاڵی لەسەر دەنگی مۆلیدە خانەنشینێکى پێشمەرگە کوژرا

کیژان مەحمود 4 کاتژمێر پێش ئێستا
کەسە بە تەمەنەکەی لای چەپی وێنەکە عەبدوڵا ئەحمەد-ی خانەنشینی پێشمەرگەیە
کەسە بە تەمەنەکەی لای چەپی وێنەکە عەبدوڵا ئەحمەد-ی خانەنشینی پێشمەرگەیە

لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەسەر بەرزیی دەنگی مۆلیدەی کافتریایەک، هاونیشتمانییەک کە پێشمەرگەی خانەنشینە کوژرا. تاوەکو ئێستا پۆلیسی هەولێرە لە ڕووداوەکە بێدەنگە و وەڵامی پەیوەندییەکان ناداتەوە.

دەمەقاڵێ لەسەر دەنگی مۆلیدە

لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر، بەهۆی دەمەقاڵێ لەسەر بەرزیی دەنگی مۆلیدە، هاونیشتمانییەکى 62 ساڵ کە خانەنشینى پێشمەرگەیە کوژرا.

چۆنیەتیی ڕووداوەکە

بەگوێرەی زانیارییەکانى کەناڵ8، شەوی ڕابردوو نزیک کاتژمێر 12، لەپاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی، کافتریایەک لە گەڕەکێکى بنەسڵاوە کە لەناو ماڵاندایە مۆلیدەى کار پێکردووە، عەبدوڵا ئەحمەد کە پێشمەرگەى خانەنشینە و خەڵکی دەربەندیخان و دانیشتووى گەڕەکەکەیە، بەهۆى بەرزیى دەنگی مۆلیدەکەوە، داوای کوژانەوەی کردووە.

تەقەکردن لە پێشمەرگە خانەنشینەکە

بەو هۆیەوە لەگەڵ خاوەنى کافتریاکە تووشى دەمەقاڵێ بووە و خاوەنی کافتریاکە بە چەک تەقەى کردووە و سێ گوللـەى لە عەبدوڵا ئەحمەد داوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.

بێدەنگیی پۆلیسی هەولێر

کەناڵ8 چەند جارێک پەیوەندى بە پۆلیسى هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.

کیژان مەحمود

4 کاتژمێر پێش ئێستا