دەیڤد هۆکنی کۆچی دوایی کرد

حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا

دەیڤد هۆکنی، شێوەکار و هونەرمەندی ناسراوی بەریتانی، کە بە تابلۆ ڕەنگاڵەکانی ناسرابوو، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە ناسراوترین ڕوخسارە هونەرییەکانی جیهان بوو

لە سەدەی بیستەمی زایینیدا، دەیڤد هۆکنی شێوەکاری ناسراوی بەریتانی، بوو بە یەکێک لە ناسراوترین ڕوخسارە هونەرییەکانی بەریتانیا و هونەری هاوچەرخی جیهان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکنی لە شاری لەندەن و لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کردووە.

بە ڕەنگە جیاوازەکان ناوبانگی هەبوو

لەڕێگەی بەکارهێنانی ڕەنگی جۆراوجۆر و وێناکردنەوەی ژیانی ڕۆژانەی کەسایەتییەکان، ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا و فۆڕمە هونەرییەکەی هەر زوو چەسپاند.

پیشەکەی شەش دەیەی خایەند

لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، زۆرترین کارەکانی لە بەریتانیا، ئەمریکا و فەڕەنسا ئەنجامداوە، پیشە هونەرییەکەی زیاتر لە شەش دەیەی خایەند و بەشێک لە کارەکانی سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردووەتەوە.

حەسەن فەلاح

4 کاتژمێر پێش ئێستا