وەزارەتی دادی ئەمریکا فرۆشتنی وارنەر برۆسی پەسەند کرد

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمی و لە پێشهاتێکی گەورەی سینەماییدا، پاش تێپەڕینی چەندین مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی فرۆشتنیدا، لە کۆتاییدا، وەزارەتی دادی ئەمریکا، فرۆشتنی کۆمپانیای وارنەر برۆسی بە کۆمپانیای پاراماونت پەسەند کرد.

بەهای گرێبەستەکە زیاترە لە 110 ملیار دۆلار

بڕیارە کۆمپانیای پاراماونت سکایدانس، بە بڕی 111 ملیار دۆلار، کۆمپانیای وارنەر برۆس دیسکەڤەری بکڕێتەوە و وەزارەتی دادی ئەمریکاش هەوڵی کڕینەوەکەی پەسەند کردووە.

بەشێک لە فیلمسازان نیگەرانن

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە فیلمساز و دەرهێنەرانی ئەمریکا، ئەم کڕینەوەیە بە قۆرغکاریی بەرهەمهێنان و پیشەسازیی فیلم دەزانن لە ئەمریکا و هۆشداریی دەدەن لە خراپ بەکارهێنانی سینەما لە داهاتوودا.

نێتفلیکس لە کڕیارە سەرەتاییەکان بوو

لە سەرەتای هەوڵەکان بۆ کڕینەوەی وارنەر برۆس، نێتفلیکس لە سەرەکیترین کڕیارەکان بوو، بەڵام پاش بەشداریکردنی پاراماونت لە هاوکێشەکەدا، هەر زوو نێتفلیکس کشایەوە و ئێستا پاراماونت تاکە کڕیاری وارنەر برۆسە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا