سەرۆکی لوبنان: یان دەبینە دەوڵەتێکی دامەزراوەیی یان دەبینە بارمتەی گرووپە چەکدارەکان
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان هۆشداریی دا لەو قۆناغە مەترسیدارەی ئێستا وڵاتەکەی پێیدا تێپەڕدەبێت و ڕایگەیاند، بەیرووت لەبەردەم دوو بژاردەدایە؛ یان بونیادنانی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی یان مانەوە وەک بارمتە بەدەست گرووپە چەکدارەکانەوە.
هۆشدارییەکانی سەرۆکی لوبنان
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان هۆشداریی دا لەو قۆناغە مەترسیدارەی ئێستا وڵاتەکەی ڕووبەڕووی بووەتەوە و جەختی لەوە کردەوە بەیرووت لە ساتێکی چارەنووسساز و گرنگدایە، کە یان دەیکات بە دەوڵەتێکی دامەزراوەیی یان دەبێت بە بارمتە بەدەست گرووپە چەکدارەکانەوە.
دوو بژاردەکەی بەردەم بەیرووت
جۆزێف عەون، لە یادی 48 ساڵەی تیرۆرکردنی تۆنی سلێمان فرەنجییە، وەزیری کارەبا و گواستنەوەی پێشووی لوبنان، داوای کرد پەلە لە هەڵبژاردن بکرێت و گوتی: "لەبەردەم دوو بژاردەدان، یان بونیادنانی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بهێڵێتەوە و سەروەریی یاسا جێبەجێ بکات، یاخود مانەوە بە بارمتە لە ژێردەستی گرووپە چەکدارەکاندا".
پێویستیی یەکڕیزیی نیشتمانی
عەون، دووپاتی کردەوە یەکڕیزیی نیشتمانی تەنیا دروشمێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی وجودییە کە لەسەر بنەمای شەفافییەت و دادپەروەری لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی لوبناندا دامەزراوە و داوای چەسپاندنی چەمکی هاوڵاتیبوون و دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی یاسایی کرد.
بونیادنانی دەوڵەتی یاسا
سەرۆکی لوبنان، پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بە بونیادنانی دەوڵەتێکەوە کە هەموو لوبنانییەکان لە چوارچێوەی دەوڵەتی یاسا و دامەزراوەییدا لەخۆبگرێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا