مێسى دەبێتە گۆڵکارى مێژووى مۆندیال

بەهمەن غەریب 2 کاتژمێر پێش ئێستا

میرۆ سلاڤ کلۆزەى ئەڵمانى پێیوایە لیۆنێل مێسى لەم مۆندیالەدا دەبێتە گۆڵکارى مێژووى مۆندیال و کیلیان ئێمباپێ تواناى شکاندنى ژمارەکەى نیە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى دۆچە زیتونگ، کلۆزە ڕایگەیاند، پێشبینى دەکات لەم مۆندیالەدا ژمارەکەى بشکێندرێت و یاریزانێکى دیکە ببێتە گۆڵکارى مێژووى مۆندیال، چونکە ژمارەى هەڵبژاردەکان زیادى کردووە ڕکابەرییەکى توندیش هەیە بۆ گۆڵ تۆمارکردن.

کلۆزە گووتیشى: "مێسى و ئێمباپێ، تەنها ئەو دوو یاریزانەن کە نزیکن لە شکاندنى ژمارەکەمەوە، بەڵام من لە نێوان ئەو دووانەدا، مێسى هەڵدەبژێرم و لەم مۆندیالەدا، دەبێتە گۆڵکارى مێژووى پاڵەوانێتیەکە."

میرۆ سلاڤ کلۆزە، لە مۆندیالى 2014 ژمارەى گۆڵەکانى لە مۆندیالدا کردە 16 گۆڵ و بووە گۆڵکارى مێژووى جامەکە، لە هەمان کاتدا ژمارەکەى ڕۆناڵدۆى بەڕازیلى شکاند کە بە 15 گۆڵ، گۆڵکارى مێژووىی بوو، ئێستاش مێسى لە مێژووى مۆندیالدا خاوەنى 13 گۆڵە و ئێمباپێش 12 گۆڵى هەیە.

بەهمەن غەریب

2 کاتژمێر پێش ئێستا