ئەحمەد شەرع ڕەتیدەکاتەوە بچنە لوبنان و شەڕی حیزبوڵڵا بکەن
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە فەرمی هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە ناردنی هێز بۆ لوبنان و شەڕی دژ بە حیزبوڵا دەکەن؛ ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کاری لەپێشینەی ئەوان لەم قۆناغەدا تەنیا بووژانەوەی ناوخۆیی و گەڕاندنەوەی ملیۆنان پەنابەرە بۆ وڵاتەکەیان.
ڕەتکردنەوەی دەنگۆی هێرشەکان
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، لە دیدارێکیدا لەگەڵ هاووڵاتییانی دیمەشق ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشەکانیان بۆ سەر حیزبوڵای لوبنان دەکەن، ڕاست نین. ڕەتیشیکردەوە هیچ نیازێکیان هەبێت بچنە لوبنان و شەڕی حیزبوڵا بکەن. گوتیشی، ئەوان هەوڵ دەدەن ڕێگری لە شەڕ بکەن نەک پەیوەندی بەو شەڕەوە بکەن.
خۆ بەدوورگرتن لە ئاڵۆزی
شەرع باسی لەوەش کرد، کارە لەپێشینەکانیان بریتییە لە کەرتە مرۆیی و ئابوورییەکان و خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور دەگرن کە دۆخی سووریا و ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن.
گەڕانەوەی ملیۆنێک و 400 هەزار پەنابەر
بەگوێرەی گوتەی ئەحمەد شەرع، دۆسیەی پەنابەرانی سووری لە لوبنان یەکێکە لە دۆسیە گرنگەکانی نێوان هەردوو وڵات، کە لە ئێستادا بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ گەڕانەوەی 1 ملیۆن و 400 هەزار پەنابەر.
ترەمپ و ئۆپەراسیۆن لە دژی حیزبوڵا
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ڕەنگە ئۆپەراسیۆنێک لەدژی حیزبوڵا ئەنجام بدات، یان ڕێگە بدات سووریا ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت.
4 کاتژمێر پێش ئێستا