قەتەر خاڵێکى ئاڵتونى لە سویسرا وەرگرت
هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لە یارییەکانى مۆندیال، هەڵبژاردەى قەتەر لە خولەکى زیادکراو گۆڵى یەکسانى لە سویسرا وەرگرت و بە گۆڵێکى یەکسان بۆ هەردوولا هاتنە دەرەوەى یاریگە.
لە گێمى یەکەمى یارییەکەدا، لە خولەکى 16ـى گێمى یەکەم، سویسرا لە ڕێگەى لێدانى سزاوە گۆڵى یەکەمى لە قەتەر تۆمارکرد.

گۆڵەکەش لە لایەن ئێمبۆلۆوە تۆمارکرا، ئەو یاریزانە چەکی هێرشبەریی سویسرایە، لە 86 یاریی 25 گۆڵى بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەى تۆمارکردووە
گۆڵەکەى قەتەریش کە لە خولەکى کۆتایی تۆمارکرا، لە ڕێگەى خورخى بوعەلامەوە تۆمارکرا، بەوەش عەنابى توانی یەکەمین خاڵ لە مێژووی بەشدارییەکانی خۆیدا لە پاڵەوانێتییەکانی جامی جیهانیدا بەدەستبهێنێت

هەرێز جەمال
3 کاتژمێر پێش ئێستا