ئاریانا گراندێ بۆ کۆشکی سپی: موزیکەکانم بەکارمەهێنن

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمی و لە پەیامێکی ڕاستەوخۆدا، خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکی، ئاریانا گراندێ، داوا لە کۆشکی سپی دەکات، بوەستن لە بەکارهێنانی موزیک و گۆرانییەکانی لە بابەتەکانیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

گۆرانییەکیان لەسەر ڤیدیۆی دژ بە کۆچبەران بەکارهێناوە

لەماوەی ڕابردوودا، کۆشکی سپی، بە بەکارهێنانی گۆرانییەکی ئاریانا گراندێ، ڤیدیۆیەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بەکارهێنا، ئەمە هەر زوو، توڕەبوونی هەوادارانی ئەم خانمە گۆرانیبێژەی لێ کەوتەوە.

گراندێ توڕەیە

ئێستا بە فەرمی، ئاریانا گراندێ پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە کۆشکی سپی دەکات، بوەستن لە بەکارهێنانی موزیک و گۆرانییەکانی لەسەر ئەو ڤیدیۆیانەی کۆشکەکە لەبارەی پرسە سیاسی و کۆچبەرییەکان بڵاویان دەکاتەوە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا