ژیریی دەستکرد ڕەسەنایەتی تابلۆیەکی کادێڵی پشتڕاست کردەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ ناسینەوەی تابلۆ ڕەسەنەکان، چەند کەسێک توانیویانە ڕەسەنایەتیی تابلۆیەکی فرانسیس کادێڵ پشتڕاست بکەنەوە کە بە نرخێکی هەرزان کڕراوە.

جێمەنای بەکارهێنراوە

بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکردی جێمەنای کۆمپانیای گووگڵ، خێزانێکی ئەمریکی، توانیویانە ڕەسەنایەتیی تابلۆیەکی فرانسیس کادێڵ پشتڕاست بکەنەوە کە پێشووتر تەنیا بە 100 دۆلار کڕیویانە.

بەهاکەی سەدان هەزار دۆلارە

تابلۆکە بە ناونیشانی "Lady in Black 1920s"، یەکێکە لە تابلۆ تازە دۆزراوەکانی کادێڵ، کە چاودێرە هونەرییەکان، بەهاکەی بە 250 هەزار دۆلار دەخەمڵێنن و سەروەتێکی گەورەی بۆ ئەو خێزانە پەیداکردووە کە ساڵانێکە خاوەندارێتی دەکەن.

کادێڵ کێیە؟

فرانسیس کادێڵ، یەکێکە لە شێوەکارە ناسراوەکانی سکۆتلەندا، کۆتایی هەشتاکانی سەدەی 19 لەدایکبووە و ڕێکەوتی شەشی کانوونی یەکەمی 1938 لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە؛

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا