تەندروستیی ئەمریکا چەند زانیارییەک لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ بڵاو دەکاتەوە

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەندامی دڵ
وێنەی ئەندامی دڵ

هەندێکجار نەخۆشییەکانی دڵ بەنەخۆشیی '' بێدەنگ " ناسراون، کەسەکە هەست بەبوونی نەخۆشییەکەی ناکات، هەتاوەکو لەناکاو تووشی ناڕێکیی دڵ یان جەڵتەی دڵ دەبێت.

نیشانەکانی ڕوودانی جەڵتەی دڵ چین؟

جەڵتەی دڵ، کۆمەڵێک نیشانەی هەیە، لەوانە:

  1. ئازاری سنگ
  2. بوونی ئازار لەبەشی سەرەوەی پشت
  3. بوونی ئازار لەبەشی سەرەوەی مل
  4. هەستکردن بە سووتانەوەی دڵ
  5. دڵتێکهەڵهاتن
  6. ڕشانەوە
  7. هەستکردن بە ماندووبوونێکی زۆر
  8. هەناسەتووندی
  9. گێژبوون

نیشانەکانی ناڕێکیی دڵ چین؟

باوترین نیشانەی ناڕێکیی دڵ هەستکردن بە دڵەکوتێیە.

نیشانەکانی سستبوونی دڵ چین؟

سستبوونی دڵ کۆمەڵێک نیشانەی هەیە، لەوانە:

  1. هەناسەتووندی
  2. هەستکردن بەماندووبوون
  3. ئاوسانی پێیەکان
  4. ئاوسانی قاچ
  5. ئاوسانی سک
  6. ئاوسانی خوێنبەرەکانی مل

هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ چین؟

تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کۆمەڵێک هۆکاری مەترسیداری هەیە، لەوانە:

  1. نەخۆشیی شەکرە
  2. کێشی زیادەی جەستە و قەڵەوی
  3. ناچالاکیی و وەرزشنەکردن
  4. خواردنەوە کحولییەکان
  5. ژەمە خۆراکیی ناتەندروست
سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا